دەرگای سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی جووتیاراندا دەکرێنەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌رپرسانی سایلۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، مەخموور و مووسڵ به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ده‌رگای سایلۆکانیان به‌ڕووی جووتیاراندا داخستبوو و گه‌نمیان لێ وەرنەدەگرتن و ئه‌مه‌ش کێشەی بۆ جووتیاران دروست کردووە، جووتیارانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان په‌یوه‌ندییان به د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقه‌وه کردووە و داوایان کردووە کێشە‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات تا‌كوو زیانی زۆریان پێ نه‌گات.
لەمبارەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به هانای جووتیاره‌كانه‌وه چووە و شەوی ڕابردوو په‌یوه‌ندیی به وه‌زیری بازرگانیی حكومه‌تی عێراقه‌وه کردووە و داوای لێکردووە فه‌رمان بكات به كردنه‌وه‌ی سایلۆکانی هەولێر، سلێمان، دهۆک، مەخموور و مووسڵ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە وه‌زیری بازرگانیی عێراقیش داواكه‌ی د. به‌شیر حه‌داد جێبه‌جێ ده‌كات و فه‌رمانی به به‌رپرسانی سایلۆكان کردووە ده‌رگای سایلۆكان به‌ڕووی جوتیاران بكه‌نه‌وه و گەنمەکانیان لێ وه‌ربگرن.
bas news -
