ئاگادارییەك لە دژە تیرۆری کوردستانەوە
له ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم)، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داواكراوه و تۆمەتبارە بە بەشداریکردنی لە كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی 17ی ته‌مووزی شاری هه‌ولێر.
ده‌قی ئاگادارینامه‌كه:
"تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداری کردنی لەكردهوه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی 17ی ته‌مووزی شاری هه‌ولێر، كه تێیدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات.
هاوکاریکردنتان، هاوکاریکردنی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە".
k24 -
