هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه: شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه له عێراق
هۆزات له لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له میدیاكانی حزبه‌كه‌ی گوتی: "شنگال پارچه‌یه‌كه له عێراق، خه‌ڵكی ئێزدی له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا، ده‌یه‌وێت خاوه‌ن سیسته‌مێكی خۆڕێبه‌ری خۆی بێت، كه ئه‌مه عێراق به‌هێز ده‌كات، له‌كاتێكیشدا سیسته‌می خۆڕێبه‌ری له ده‌ستووری عێراقدا رێگه‌پێدراوه، شنگالیش ده‌توانێت ببێت به هه‌رێمێكی خۆڕێبه‌ری و به‌و شێوه‌یه عێراقیش له جیهان رێزی خۆی ده‌بێت، یه‌به‌شه له شه‌ڕی داعش رۆڵێكی به‌رچاوی بینی و به‌شێكه له سوپای عێراق".
ده‌شڵێت: هه‌میشه یه‌به‌شه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كاری كردووه، ئێستا سوپای عێراق له شنگاله و له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنییه و پێی دڵخۆشین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌جه‌كه، له لێدوانه‌كه‌یدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی هه‌رێمی كوردستان ناهێنێت و دان به‌وه‌دا نانێت، كه شنگال به‌شێكه له خاكی هه‌رێمی كوردستان.
پارتی كرێكارانی كوردستان دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه، به بیانۆی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگال، خۆی خزانده ناو دۆخه‌كه و گروپێكی چه‌كداری به ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رگریكردن له شنگال "یه‌به‌شه" پێكهێنا.
له كاتی رزگاركردنی شنگالیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه رێگه‌یان به‌و ئاوارانه‌ی شنگال نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه، كه له كاتی هێرشی داعشدا روویان له چیای شنگال كردبوو، كه تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و خێزانانه له چیای شنگال ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌م دواییانه به‌رپرسانی په‌كه‌كه له لێدوانه‌كانیاندا هێرشی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ریه‌ك له دۆران كاڵكان و باهۆز ئه‌رداڵ، كه دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ن لێدوانی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیاندا.
له‌مباره‌یه‌وه باهۆز ئەرداڵ، یەکێك لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە سەبارەت بە هەڵوێستی پەکەکە لە سەر رووداوی تەقەکردن لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، هەر کەسێك ئەو کارەی کردبێ، دەستخۆشی لێدەکەین و ماڵیان ئاوا بێ.
دەستخۆشی و ستایشی ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە رووداوی تەقەکردن لە رێستورانتەکەی هەولێر، یەکەم لێدوانی فەرمی پەکەکە بوو لەسەر ئەو رووداوە.
k24 -
