دهۆك.. له رووداوێكى هاتوچۆدا دووكه‌س بوونه قوربانى
موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها گوته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى دهۆك راگه‌یاند: " كاتژمێر 2 ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان دهۆك به‌رده‌ڕه‌ش و له نزیك گوندى نزراوه به‌هۆى رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆوه كه له ئه‌نجامى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر ڕوویدا، شۆفێرى یه‌كێك له بارهه‌ڵگره‌كان گیانى له‌ده‌ست دا و شۆفێره‌كه‌ى دیكه‌ش به‌سه‌ختى برینداربوو".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "دواى رووداوه‌كه مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆ گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و برینداره‌كه‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك، رێگاكه‌شیان له‌پاشماوه‌ى ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان پاككرده‌وه كه بۆماوه‌یه‌ك گرفتى هاتوچۆ دروستببوو".
bas news -
