سهرۆكایهتیی پهرلهمانی کوردستان پیرۆزبایى له میر حازم تهحسین بهگ دهكات
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: "لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە"
دەقی پەیامەکە:
بۆ بەڕێز میر حازم تهحسین بەگ
بەبۆنەی هەڵبژاردنت بەمیری ئێزدییانی کوردستان و جیهان گەرمترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین.
کوردانی ئێزدی پێکهاتەی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بەکۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانی لەبەردەستدایە و هەوڵ دەدەین بە زوویی پەسند بکرێت و لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە.
جارێکیتر پیرۆزبایى لە بەڕێزتان و تەواوی کوردانی ئێزدیی کوردستان و جیهان دەکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
2019/7/27
باسنيوز
