داقووق.. گوندێكی دیكەی كوردنشین هاوەنباران كرا

داقووق.. گوندێكی دیكەی كوردنشین هاوەنباران كرا
گوندێكی دیكەی كوردنشین لە سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، لەلایەن داعشەوە هاوەنباران كرا.

ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019، هیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو 26/7/2019، گوندی (مەنسوور) لە ناوچەی هەفتەغاری سەر بە شارۆچكەی داقووق هاوەنباران كراوە، بەڵام زیانی گیانی بەدوادا نەبووە".

گوتیشی: "ناوچەكە بەگشتی كوردنشینن و لە چەند شەوی رابردووشدا گوندەکانی (دارا و تۆپزاوا) لە سنووری داقووق هاوەنباران كراون".

ئێستا شەوانە تیرۆریستانی داعش هەر جارە و گوندێكی كوردنشینی سنووری داقووق هاوەنباران دەكەن و دانیشتوانی ئەو سنوورە لە دڵەڕاوکێ و ترسێکی زۆردا دەژین و هێزە ئەمنییە عێراقیەکانیش لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکەدا کەمتەرخەمن.









باسنيوز
Top