له خورماتوو نۆ ئەندامی خیزانێک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە بوونە قوربانی
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ڕووداوەکە کاتژمێر١١ی شەوی رابردوو ٢٦ی٧ی٢٠١٩ رووی داوە لە کاتی گەڕانەوەی ئەو خێزانە بۆ گوندەکەیان بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دەتەقێتەوە خوشک و برایەک بەناوەکانی (عەبد قەیس سەباح و تەبارەك قەیس سەباح) لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و حەوت ئەندامانی دیکەی خێزانەکەشیان بەناوەکانی ( قەیس سەباح حەمید، شەیماو قەیس سەباح، دوعاو هەیسەم و سوندس قەیس سەباح و عەلی قەیس سەباح و عوسمان هەیسەم و جەمیله سەباح) بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوای ڕووداوەک ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کۆتایی ھەفتەی رابردوو بەھۆی تەقەی ھێزە عێراقییەکان لە سنووری داقووقی سەر بە کەرکووک نۆ ئەندامی خیزانێک بە دەسترێژی گوللە کوژران و لە سنوورە داعش چالاکییەکانی زیاتر کردووە و ھێزە ئەمنییەکانیش توانای کۆنترۆڵی دۆخەکەیان نییە.
باسنیوز
