لەم ساڵدا شەش کەس لە دووکان خنکاون

 لەم ساڵدا شەش کەس لە دووکان خنکاون

بە خنکانی دوو منداڵ، شەشەم حاڵەتی خنکان لە قەزای دووکان تۆمارکرا.

ئێوارەی دوێنێ دوو حاڵەتی خنکان لە زێی دووکان و لەنزیک کەپرە گەشتیاریەکانی دووکان ڕوویاندا و تا ئێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە .

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان، راگەیاند دوو منداڵ کە یەکێکیان تەمەنی 12 ساڵە و ئەوی دیکەش تەمەنی 10 ساڵه و خەڵکی هەولێر بوون، ئێوارەی دوێنێ لە زێی دووکان خنکاون".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو رووداوەکە لە دوو شوێنی جیاواز روویانداوە و خنکاوەکان کەسی یەکتر نین.

هاوکات تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی یەکێکیان بدۆزرێتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

بەم دوو حاڵەتەوە، ئەم ساڵ شەشەم حاڵەتی خنکان لە دووکان تۆمار کرا.
k24-
Top