پۆلیسی سلێمانی: سێ كه‌س بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له رۆژی 24/7/2019، لەبەشی پۆلیسی نەھێشتی تاوانی سلێمانی سكاڵای ئه‌وه‌ی تۆماركرد كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه، دادوەر بڕیاری ده‌ستگیركردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران دەرکرد.
پۆلیس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌یه‌كی کەمدا و دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر تۆمارکردنی سکاڵاکە، مەفرەزەکانی ھەردوو بنکەی ناوبراو توانیان شوێنی تۆمەتبارەکان به‌ناوه‌كانی (د، ر، ح)، (ب، ا، ر)، (چ، ح، ا) بدۆزنەوە و لە سەیرانگای کونە ماسی دەستگیریان بکەن.
هه‌ر له شوێنی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ست بەسەر ئۆتۆمبێله دزراوەکەشدا گیراوه، كه له جۆری لاندكروزه‌ر پیكابه و به "مێك زه‌مین" ناسراوه.
ئێستا هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه بە بڕیاری دادوەر بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
k24 -
