دهۆك.. شوێنی كۆن تێك دەدرێت و ناوچەیەكی پیشەسازیی نوێ بنیات دەنرێت
ئەندازیار كوردۆ ئیحسان، ڕاگەیاند، لە سەر ڕووبەری 300 دۆنم زەوی، ناوچەی پیشەسازیی نوێی دهۆك بنیات دەنرێت.
ئیحسان ڕاشیگەیاند، لە ناوچە پیشەسازییەكەدا 2 هەزار دووكان بە تەواوی خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو، كارەبا، شەقام بە كاسبكارانی بواری پیشەسازی (سناعە) دەدرێت، بۆ ئەوەی بە شێوازێكی نوێ كاری تێدا بكەن.
بەرێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا، شوێنی پیشەسازیی كۆن تێك دەدرێت و دەكرێت بە پاركێكی مۆدێرن بۆ دانیشتووانی شاری دهۆك.
لەبارەی شوێنی ناوچە پیشەسازییەكەشەوە، ئەندازیار كوردۆ ئیحسان گوتی، شوێنەكە دەكەوێتە دەڤەری ئالۆكە، كە شوێنێكی ستراتیژییە بۆ دهۆك و سێمێل و دۆمێز.
kdp -
