لە سلێمانی ڕۆژانە نزیکەی ٣ هەزار تۆن سەوزە و میوە بەرهەم دەهێندرێت
لە ڕاگەیاندراوێکی قایمقامییەتی سلێمانیدا کە وێنەیەکی ێردراوە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە"بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پرۆژە ناوخۆییە كشتوكاڵییەكان، هەموو كارئاسانی و پاڵپشتیەك پێشكەش بە جوتیاران دەكات لە پێناو زیادكردنی بەرهەم و پشت بەستن بە بەروبومی خۆماڵی و پێشخستن و بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە وەك هاوكارییەك بۆ جووتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان بڕیاری وەرنەگرتنی کرێی کرێکار لە جووتیاران لە عەلوەی سلێمانی جێبەجێدەكرێت و لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جووتیاران وەرناگیرێت.
لە بەشێكی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی قایمقامییەتی سلێمانیدا ئاماژە بە پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی سەوزە دراوە كە لەم وەرزەدا بەڕێژەی لە 100% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات و پێویست بە هاوردەكردنی هیچ جۆرە سەوزەیەك ناكات.
bas news -
