نه‌وزاد هادی: بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌ولێر لەگەڵ پاریس ده‌ست به هه‌نگاوی پراكتیكی دەکەن
نه‌وزاد هادی, پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی كوردستان و فه‌ره‌نسا دوای سه‌ردانی شانده‌كه‌مان بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌ولێر بكات و یادداشتی لێکگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و پاریس‌دا واژۆ كراوه. له‌و باره‌یەشه‌وه لێژنه‌ی هەماهەنگی دروست كراوه بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و فه‌ره‌نسا پاڵپشتی هه‌ولێر ده‌بێت، له‌و بارەیەشه‌وه هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ده‌ست پێ ده‌كات. كۆنفرانسی دیكه‌ش هه‌یه وه‌ك هه‌ولێر به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ین و پاریس له‌و كۆنفرانسانەدا ئه‌ندامه و ئێمه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ین."
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "له‌و كۆبوونه‌وانەدا ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنان و فه‌ر‌هه‌نگی و ئابووری و بازرگانی له نێوان هه‌ولێر و پاریس‌دا ڕێك ده‌خرێت و ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئەرێنیی له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر دەبێت."
نه‌وزاد هادی ڕایشیگه‌یاند: "پاریس و هه‌ولێر هه‌نگاوی هاوبه‌ش ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌مانه كاتیان پێویسته و به‌خێرایی ناكرێن، ئێستا له گفتوگۆ و هه‌نگاوه كرداره‌كییه‌كانین."
kdp -
