وڵاتان گرینگی به شوێنهواره مێژوویییهكانی كوردستان دهدهن
لە ھەرێمی کوردستان چەندین شوێنەواری مێژوویی ھەیە کە مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند ھەزار ساڵیک لەمەوبەر، تاوهكو ئێستاش نەتوانراوە گرنگیی زیاتر بەو ناوچە شوێنەوارییانە بدرێت، ههربۆیه تیمە نێودەوڵەتییەکان گرنگیی زیاتر بەو ناوچانە دەدەن و خەریکی گەڕان و پشکنینن.
کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری ھەرێم، ڕاگەیاند: "ئێستا دوو تیم لە شاری دھۆک کار دەکەن، کە تیمی زانکۆی توپگنی ئەڵمانیا و زانکۆی ئۆپینەی ئیتالیان و بەرھەمی باشیان ھەبووە، ئامانجیان ھەڵکۆڵینی شوێنەوار و ڕووپێوی شوێنەوارییە، ھەروەھا لە گردی باسیک لە سیمێلیش تیمی تایبەتی زانکۆی توپگنی ئەڵمانیا کە ئێستا بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین چەند شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣ ھەزار ساڵ پێش ئێستا، ئەمەش بەڵگەیەکی مێژووییی زۆر گرینگە بۆ ناوچەکه."
له پارێزگاى دهۆكیش شوێنەوارناسانی کورد و ئەڵمانی ناوەندێکی دەوڵەتی میتانییان دۆزیوهتهوه، ئەم ناوەندە ناسراوە بە باژێری زاخیکوی میتانی لە کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری دیجلە لە ھەرێمی کوردستان. ئێستا پێی دەڵێن "کەمونە"، مێژووی ئەم شوێنە دەگەڕێتەوە بو سەردەمی ئیمپراتۆریەتی میتانی کە لە نێوان سالانی ١٤٠٠ بۆ ١٦٠٠ پ.ز. حوکمڕانیان لە کوردستاندا کردووە."
شوێنەوارناسی کورد و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری دھۆک، حەسەن ئەحمەد دەڵێت: "ئەم دۆزینەوەیە لە گەورەترین دۆزینەوەکانی ئەم چەرخەیە و بەڵگەیەکی خۆڕسکە لە سەرکەوتنی کاری ھاوبەشی کورد و ئەڵمانی لە بواری شوێنەواردا، ههروهها هۆكاری ئهمهش بۆ كهمبوونهوهی ئاوی ئاسكی مووسڵ دهگهڕێنێتهوه، كه بووه هۆی ئەوەی دووباره شوێنهواره مێژوویییهكان دهربكهونهوه."
kdp -
