ئێزدییەکان میریان دەستنیشان کرد
هەکار حازم، لە لێدوانێکی تایبەتی ڕایگەیاند: "دوای نزیکەی شەش مانگ گفتوگۆ بۆ دەستنیشانکردنی میرێک، ئێزدییان گەیشتنە ڕیککەوتنی کۆتایی و حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردوویان وەک میر هەڵبژارد."
هەکار دەشڵێت: "لە ئێستاوە کار بۆ ڕێوڕەسمێک دەکرێت کە بریارە ڕۆژی شەممە، حازم تەحسین بەگ وەک میر دەستنیشان بکرێت و دواتر ڕێوڕەسمێکی گەورەی لەسەر ئاستی کوردستان بۆ بەڕێوە دەچێت."
هەریەک له حازم تهحسین بهگ، کوڕی میر تهحسین بهگ، کامیران خهیری بهگ، شێرزاد فاروق بهگ، ههرمان میرزا بهگ، سالم نهجمان بهگ، میران سهباح جاسم بهگ و عامر مهحموود بەگ خۆیان كاندید كردبوو تا ببن به میری ئێزدییان.
ڕۆژی ٢٨-١-٢٠١٩، تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە عێراق و جیهان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەر کوچی دواییی کرد و هەر لەسەر وەسیەتی خۆی ڕۆژی ٥-٢-٢٠١٩ لە باخچەی ماڵەکەیدا لە ناوەندی قەزای شێخان بە خاک سپێردرا.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەنێو ئێزدییاندا بریتییە لە ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدی و سەرۆک، کەواتە میر و چەندین پیاوی ئایینی پێک دێنێت.
kdp --
