دوو په‌رله‌مانتاری پارتی پڕۆژه‌یاسای درووستكردنی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
له پرێس كۆنفرانسێكدا دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پارتی ڕای گه‌یاند كه به‌پێی مادده 48ی ده‌ستووری عێراق، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له عێراق، له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی فیدرالی و نوێنه‌ران پێكدێت، به‌ڵام ئێستا سیسته‌می فیدرالی له عێراق ناته‌واوه و ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی فیدرالی درووست بكرێت، وه‌كوو ئه‌نجومه‌نی پیرانی عێراق ده‌بێت و كاری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراق ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "له ماوه‌ی ٦ مانگدا كارمان بۆ پرۆژه‌كه كردووه و پشتمان به ده‌ستووری عیراق به‌ستووه و سوودمان له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو گرتووه، پرۆژه‌یه‌كی ته‌واوه و هیوادارین ده‌نگی پێویست بهێنێت تاوه‌كوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش درووست بكرێت".
لهﻻیه‌ن خۆیه‌وه رێبوار هادی، په‌رله‌مانتاری پارتی كه ئه‌ویش له داڕشتنی پڕۆژه‌یاساكه‌دا به‌شدار بووه، ڕای گه‌یاند: "پرۆژه‌كه ده‌نێردرێته لێژنه‌ی یاسایی و له‌وێش خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه پێویستی به ده‌نگی ٢ له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كوو لیستی پارتی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری ساڵی رابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه كه كار بۆ ته‌واوكردنی سیسته‌می فیدرالیی عێراق له رێگه‌ی درووستكردنی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی بكه‌ن.
باسنيوز
