ئاگادارییه‌ك له‌ كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/7/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێدا هاتووه‌: "ئاگاداری خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی كاركردن ڕۆژی 31/7/2019 ده‌بێت نه‌ك ڕۆژی 28ی مانگ وه‌ك هه‌ندێك په‌یج بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌".

كاره‌باى سلێمانى ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمى له‌بواری كاره‌با، په‌یجی فه‌رمیی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانییه‌.










باسنيوز
Top