میر حازم تەحسین بەگ ده‌بێته‌ میری ئێزدییانی جیهان

میر حازم تەحسین بەگ ده‌بێته‌ میری ئێزدییانی جیهان
بریکاری تازەی میری ئێزدیان ئاشکرای کرد کە سێ بریکار بۆ میری تازەی ئێزدیان "میر حازم تەحسین بەگ" داندراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.

شێرزاد فارووق بەگ، بریکاری میری ئێزدیان ڕايگەیاند: "هەر یەک لە هەرمان میرزا بەگ و کامیران خەیری بەگ و شێرزاد فاروق بەگ بە بریکاری میری ئێزدیان هەڵبژێردران و هەر یەکەیان بۆ کاروبارێکی میر، هەروەها میر حازم تەحسین بەگ بوو بە میری ئێزدیان".

گوتیشی: " لە ڕۆژی (٢٧-٧-٢٠١٩) ڕێوڕەسمی دانانی میری تازە و هەرسێ بریکاری میری تازەی ئێزدییان لەگەڵ ڕاوێژکارێکی میر بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت".

لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ساڵی 2019 میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.










باسنيوز
Top