سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکات
لەم دیدارەدا شاندی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، هیوای سەرکەوتنيشيان بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئاماژەیان بەوەدا کە پارتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لە حوکومەت دەکات.
سەرۆکوەزیران سوپاسی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و گوتی راستە پارتی لە حکوومەتدا زۆرینەیە، بەڵام حکوومەت پێویستە حکوومەتی هەموو هاووڵاتییان بێت و خزمەتی هەموان بکات بەبێ جیاوازی و داواشی کرد حیزبەکانی کوردستان هاوکار و یارمەتیدەری حکوومەت بن.
سەرۆکوەزیران هاوکات ئاماژەی بە سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرد کە بووە هۆی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف و ئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت.
باسنيوز
