هەڵەبجە.. لایه‌نه سیاسییه‌كانی له نووسینگه‌ی په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (25|7|2019)، پێشوازیمان له كاندیدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد و دوو داواكارییان هه‌بوو، كه یه‌كه‌م یاداشتێكیان هه‌بوو له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ده‌ركردووه و ڕۆڵی چاودێریی خۆی بگێڕێت و داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات به جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
گوتیشی: "داواكاریی دووه‌میان ئه‌وه بوو، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌رله‌مان و پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بانگهێشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر گفتوگۆكان له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه و میكانیزمێكی تازه بۆ ئه‌و بابه‌ته دابنرێت، ناوی كاندیده‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ڕێك بخرێته‌وه و بنێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ده‌ركردنی دامه‌زراندنیان بۆ بدات و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌نجومه‌نی هه‌بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکە كردووه، به‌ڵام تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه‌و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش نوێنه‌ری یه‌كیتیی نیشتیمانی كوردستان تێیدا ئاماده نه‌بوو.
باسنيوز
