پێشنیازی سندووقێک بۆ چاککردنهوهى ڕێگهوبانەکان دهكرێت
بەھجەت عەلی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "پێشنیازی دانانی سندووقێکمان بۆ چاککردنی ڕێگەوبانەکانی ھەرێمی کوردستان
و پاراستنی ژینگە کردووە، كه لەنێو بەشێک لە پەرلەمانتارەکان گفتوگۆمان کردووە بۆ ئەوەی بکرێتە پرۆژە یاسا و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت".
گوتیشی: "پارەی سەرپێچیی ھاتوچۆ بخرێتە نێو ئەو سندووقە و لە چاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان بەکار بھێنرێت".
پێشنیازەکە لە نێو ژمارەیەک پەرلەمانتار گفتوگۆی لەسەر کراوە، ھەوڵ دەدرێت لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و پسپۆران گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی پێشنیازەکە بکرێتە پرۆژە یاسا.
ئەمە لەکاتێکدایە لەکاتی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل، بڕە پارەیەک بۆ ژینگە وەردەگیرێت.
باسنيوز
