به‌رپرسێكی په‌كه‌كه: به‌ته‌نها باشووری كوردستان ناتوانێت ئازاد بێت
دوران كالكان، ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پەكەكە بە میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووه، نابێت باشووری كوردستان بڵێت ئێمە ئازاد بووین و پێویستە بە ئارامی بژین و پارچەكانی دیكەی كورستان لێمان دووربكەونەوە، ژیانێكی لەو شێوەیە مه‌حاڵه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه ئاماژە بەوەش دەدات، ئه‌گەر لە پارچەكانی دیكەی كوردستان كوردایەتی لەناوببرێت، باشووری كوردستان ئازادی به‌خۆیه‌وه نابینێت. پێویستە ئازادی ھەموو پارچەكانی كوردستان بەیەكەوە بێت، یان هه‌موو به یه‌كه‌وه ئازاد ده‌بین، یانیش هیچ پارچه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ئازاد نابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێش بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، ستایشی رووداوی تەقەکردن لە رێستۆرانته‌که‌ی شاری هەولێر كرد.
له‌مباره‌یه‌وه باهۆز ئەرداڵ، یەکێك لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە سەبارەت بە هەڵوێستی پەکەکە لە سەر رووداوی تەقەکردن لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، هەر کەسێك ئەو کارەی کردبێ، دەستخۆشی لێدەکەین و ماڵیان ئاوا بێ.
دەستخۆشی و ستایشی ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە رووداوی تەقەکردن لە رێستورانتەکەی هەولێر، یەکەم لێدوانی فەرمی پەکەکەیە لەسەر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر.
هەفتەی رابردوو لە رێستورانتێکی شاری هەولێر تەقە کرا، لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لە دەستدا، کە یەکێکیان جێگری کونسۆلی گشتی تورکیا بوو لە هەولێر، هەروەها دووی دیكه‌ش هاووڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان بوون، دواتر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان ئەنجامدەرانی هێرشەکەیان دەستگیرکرد.
K24
