وەزیری ئاوەدان کردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی خستووه‌ته‌وه‌گه‌ڕ

 وەزیری ئاوەدان کردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی خستووه‌ته‌وه‌گه‌ڕ
لە کۆی حه‌فتا پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری راپەڕین، زیاتر لە 60 پڕۆژە کاریان تێدا دەکرێت و دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتیش دڵنیایی زیاتری داوەتە بەڵێندەران تا دەست بەو پڕۆژانە بکەنەوە، کەچەند ساڵێکە بەجێیان هێشتوون.

وەزیری ئاوەدان کردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانا عه‌بدولكه‌ریم، رایگه‌یاند، لەبەر رۆشنایی کارنامە و هێڵە گشتییەکانی حکوومەت وەزارەتەکان راسپێردراون لە ماوەی مانگێکدا کارنامەی خۆیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بکەن.

گوتیشی: بۆ کۆمپانیاکان پرەنسیپی پاداشت و سزا جێبەجێ دەکەن.






K24
Top