سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئامانجی سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ کوردستان ئاشکرا ده‌کات
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له پەرلەمانی عێراق باس له‌سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
درەنگانی شەوی چوارشەشەممە 24-7-2019، شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و سامر غەزبان، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، گەیشتە هەولێر.
بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
د.ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، ئامانجی سەردانەکە زیاتر په‌یوه‌سته به پرسی ئابووری و گرفته‌کانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنیان لەسەر دروستکردنی لێژنەی باڵا کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بڕیارە دواتریش شاندێکی هەولێر سەردانی بەغدا بکات.
باسنيوز
