چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی عه‌ره‌بنشینی گوڵاڵه
راگه‌یاند، تا ئێستا شەڕ له گونده‌كه بەردەوامە و زیانیش هەیە و تراکتۆرێك و تەنکەرێك سووتینراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، ھێزێكی سوپای عێراق گەیشتووەتە ناوچەکە و چەکدارانی داعش‌یش چوونه‌تە ناو باخ و دارستانەکانی ناوچەکە، به‌و جۆره‌ش ھێزه عیراقییه‌كان ناتوانن بچنە سەریان.
گۆندی ئیسڵاح زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و سەر بە شارۆچکەی گوڵاڵەیە لە سنووری قه‌زای خانه‌قین، له پارێزگای دیاله.
لەماوەی دووھەفتەی رابردوو لە سنووری گوڵاڵە، 11 كه‌س بەھۆی تەقینەوە و کردەوەی تیرۆرستی کوژراون و برینداربوون و جموجۆڵه‌كانی داعش‌یش به ئاشكرا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه.
k24 -
