دووبەردانی: داعش بووەتە مەترسییەكی جیددی و ھێرشی كردووەتە سەر گوندێك
شێروان دووبەردانی، گوتی، شەوی ڕابردوو داعش جارێكی دیكە ھێرشی كردووەتەوە سەر گوندی زوێریجی سەر بە ناحیەی حەمام عەلیلی سەر بە پارێزگای مووسڵ و شێخێك و خوارزاكەی بە ناوی شێخ عەلی خەزعەل بەدرانی سەرۆكی فەزلی ئەبوحەجییە و ئەوەی دیكەش بە ناوی ئەرشەد یاسینە و چەند خولەكێكیش روبەڕووی داعش بوونەتەوە، بەڵام دواتر كوژراون و ھیچ ھێزێكیش نەبووە پارێزگارییان لێ بكات، بۆیە ھەردووكیان كوژراون.
دووبەردانی گوتیشی، داعش لە سنووری مووسڵ بە شێوەیەكی بەرچاو جموجۆڵی زیادی كردووە و بووەتە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر شارەكە، چونكە لە دادگاكانی مووسڵ فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٧٠ھەزار داعش دەركراوە، بۆیە داعش ژمارەیان زۆرە لەناو مووسڵ و ھێزە ئەمنییەكانیش بە ھۆی گەندەڵییەوە ئاگایان لە پاراستنی مووسڵ نەماوە، بۆیە ئەگەر رێگری نەكرێت، دۆخی ئەمنیی مووسڵ بە تەواوی تێكدەچێت.
kdp -
