هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: پرسی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: پرسی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن
هاوسەرۆکی هەدەپە، سەزای تەمەلی رایگەیاند، ئەگەر تورکیا پرسی کورد چارەسەر نەکات، ئەوا رووبەڕووی کێشەی گەورەتر دەبێتەوە.

سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە روونیکردەوە، ستراتیژییەتی ھەدەپە رێگەی سێیەمە، نە ھاوپەیمانێتی میللەتی ئاكپارتی و مەھەپە، نە ھاوپەیمانێتی جمھوری جەھەپە و ئیی پارتی ھیچ چارەسەرێكی پرسی كوردیان پێنییە.

هه‌روه‌ها گوتی: سیاسەتی ھەردوو لایەن لە دیمەنەكانی ترابزۆنەوە دیار بوو، كە لە سەر بنەمای دوژمنایەتی گەلی كورد بەڕێوەدەچێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان خەڵكی ھەرێمی كوردستان، كە خاوەن فیدراڵیەتی خۆیانن، وەك گەشتیاریش قبووڵ ناكەن. دیمەنەكە راستی حكوومەتی توركیا پیشان دەدات كە نایەوێت پرسی كورد چارەسەر بكات.

تەمەللی رەخنەشی لە ئاكپارتی گرتووه‌ و گوتی: ئێوە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان دیدار دەكەن و لە كۆبوونەوەكاندا ئاڵای كوردستان قبووڵ دەكەن، بۆچی خەڵك ھان دەدەن ھێرش بكاتە سەر ئاڵای كورد و كوردستان.

kdp -
Top