بەڕێوەبەری غازی هەولێر: تەنها غاز لە بریكارە رێپێدراوەكان بكڕن
بەختیار پشدەری، ڕاگەیاند: "ئەو غازەی كە حكوومەتی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت، لەگەڵ پێوەرەكان گونجاوە لە ڕووی سەلامەتی و باشیی بتڵەكان و كێشی غازەكەش، بۆیە داواكارین كە هاووڵاتیان تەنها غاز لە بریكارە رێپێدراوەكانی حكوومەت بكڕن، چونكە باوەڕپێكراون و بۆ سەلامەتیی هاووڵاتیانیش باشترە".
لەبارەی خۆپێشاندانی بریكارەكانی غازفرۆشتن سەبارەت بە نەفرۆشتنی غاز لەلایەن ئەو كەسانەی بریكاری فەرمی نین، بەڕێوەبەری غازی هەولێر گوتی: "پشتگیری لە داواكارییەكانیان دەكەین، چونكە بەشێك لەو بتڵانەی كە لە كارگە ئەهلییەكان دەفرۆشرێت، مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە، هاوكات بریكارە فەرمییەكان لە ژێر چاودێریی حكوومەتدان و ساڵانەش باج دەدەن، بۆیە ئەوە مافی ئەوانە كە ئەم كارە بكەن".
پشدەری ڕاشیگەیاند، بەرهەمی غازی كوردستان ئێستا لە پێویستیی ناوخۆ زیاترە و ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆ هەمووان.
kdp -
