شەشۆ: پێشمەرگە و خۆبەخشەکان گورزێکی گەورەیان لە داعش وەشاند

شەشۆ: پێشمەرگە و خۆبەخشەکان گورزێکی گەورەیان لە داعش وەشاند
فەرماندەی فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگال ڕایگەیاند، توانیویانە هەموو پلانەکانی داعش بۆ سەر شنگال پووچەڵ بکەنەوە و هەمووشیان لەنێو ببەن.

قاسم شەشۆ، گوت: "ئەمڕۆ (٢٤-٧-٢٠١٩) شانە نووستووەکانی داعش لە چەند ڕوویەکەوە لە دەوروبەری شنگال هێرشی کردەوە، بەڵام لە لایەن پێشمەرگە و خۆبەخشانی ئێزدییەوە هەموویان لەنێو بردران."

قاسم شەشۆ گوتیشی: "لە هێرشەکەدا ٨ داعش کوژراون و ئێستاش ئۆپەراسیۆنیکمان دەست پێ کردووە لە دژیان و بەردەوام دەبین و ڕێگە نادەین جارێکی تر خەڵکی شنگال بکرێتە قوربانیی داعش."

قاسم شەشۆ دەشڵێ: "شانە نووستووەکان لە دەوربەری شنگال هەن و سنووری سووریا و باشووری شنگال بووەتە مۆڵگەی داعش، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە."

kdp -
Top