پەکەکە بە تۆمەتی سیخوڕی ژمارەیەک گەریلای خۆی دەستگیر دەکات

پەکەکە بە تۆمەتی سیخوڕی ژمارەیەک گەریلای خۆی دەستگیر دەکات
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ژمارەیەک گەریلای خۆی بە تۆمەتی سیخوڕی و پەیوەندی بە دەزگا هەواڵگرییەکان دەستگیر کرد.

میدیای فەرمیی پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو کەسانە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)وە دەستگیر کراون و ئەمشەو بەشێکی دانپێدانانەکانیان بە ناونیشانی (کرمی دار)بڵاو دەکرێتەوە و سەرجەمی دانپێدانانەکانیش ٦ بەشن.

هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە بەشی یەکەمی بەرنامەکەیان دەستگیرکراوانی پێشووی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لەگەڵ ئەو گەریلایانە قسە دەکەن کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کراون.

جەختیش کراوەتەوە، لە دانپێدانانەکاندا دەستگیرکراوانی پەکەکە کە ئەوان بە سیخوڕ ناساندوویانن، ئەو کارانە ئاشکرا دەکەن کە دژ بە پەکەکە کردوویانە.

هێشتا نازاندرێت چارەنووسی ئەو کەسانە چییە کە پەکەکە لە چیاکانەوە تۆمەتی سیخوڕیی داونەتە پاڵ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاشکرا کردبوو، پەکەکە لە ژێر ناوی ڕووبەڕووبوونەوەی سیخوڕان، بە نیازە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کورد لەناو ببات.












باسنیوز
Top