پەروەردەی سلێمانی: بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن مامۆستای وانەبێژی نوێ وەرناگیرێن

پەروەردەی سلێمانی: بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن مامۆستای وانەبێژی نوێ وەرناگیرێن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوێکی فەرمی، هەموو بەڕێوەبەرایەتیی سنووری قەزا و ناحییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی (2019 -2020) مامۆستای وانەبێژی نوێ دیاری ناکرێن و بۆ ئەم مەبەستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن.


1- وانەبێژانی ساڵی (2018 – 2019) دابنرێنەوە، لەدوای ڕەزامەندیی بەڕێوەبەری قوتابخانە، یان خوێندگە و سەرپەرشتیاری پسپۆڕی.

2- لە کاتێکدا پێویستتان بە وانەبێژی زیاتر بوو، ئەوا پێویستە سوود لە یەدەگی وانەبێژانی ساڵی رابردوو بەپێی (ڕیزبەندی و کێبڕکێ و پسپۆڕی) وەربگیرێت، فۆڕمی نوێ دابەش ناکرێت.

3 –ئەگەر یەدەگی پسپۆڕییەکی پێویست نەبوو، ئەوا ڕاگەیاندن بۆ ئەو پسپۆڕییە بکرێت و فۆرم تەنیا بۆ ئەو پسپۆڕییە دابەش بکرێت.


ئەو نووسراوە فەرمییەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، ڕەوانەی سەرجەم قەزا و ناحیە و قوتابخانە و خوێندنگەکان کراوە.










Top