پۆلیسى سلێمانى: دوایین تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی گوندی گۆمەزەل دەستگیر کرا
ئهمڕۆ چوارشهممه 24/7/2019، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: " مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەزای دووکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دوایین تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی گوندی (گۆمەزەل)ی دەستگیر کرد، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی (ب، ع، س)ەو دوایین تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتیی (ت،م ،م)ە کە لەبەرواری 12/7/2019 لەگوندی گۆمەزەڵی سەر به شارهدێى (بنگرد) بەفیشەک کوژرا".
باس لهوهش كراوه: "پێشتر و ڕۆژی 15/7/2019، تۆمەتبار (چ، ح، م) خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کرد، لەهەمان کاتدا لەلایەن بەشی پۆلیسی دووکانەوە بەهاوکاریی پۆلیسی شارۆچكهى ڕانیە توانرا هەرسێ تۆمەتبار (ج، م، ب) و (م، ب، پ) و (س، م، س) دەستگیر بکرێن، ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر ئەو دۆسیەیه دەستگیر کراون، پێنج تۆمەتبارن".
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشى خستووهته ڕوو، كه ئێستا تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەلایەن بەشی پۆلیسی دووکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
باسنيوز
