سێ شاره‌وانیی نوێ بۆ هه‌ولێر زیاد ده‌کرێت
هه‌مزه حامید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "هه‌ولێر فراوان بووه و چه‌ند گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری شار یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت سنووری به‌حرکه بۆ هه‌ولێر، بۆیه بڕیاره له شه‌ش شاره‌وانییه‌وه بکرێته نۆ شاره‌وانی".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "ئه‌وه پرۆژه‌ی ئێمه بووه و داومانه‌ته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین وه‌زیری شاره‌وانی بڕیاری بۆ ده‌ربکات".
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد: "هه‌ولێر فراوان بووه و پێویست به شاره‌وانیی زیاتر هه‌یه، به‌تایبه‌ت چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شار بوونه‌ته گه‌ڕه‌ک له هه‌ولێر".
باسنيوز
