له قه‌ره‌ناو هاووڵاتییه‌ك به ده‌ستى براكه‌ى كوژرا
عه‌لى عه‌بدوڵا، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی کۆیە ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/7/2019،ئاگادار کراینەوە، کە هاووڵاتییه‌ك بەناوی (م، ا، ع) لە گوندی (قەڵاتە)ى سه‌ر به شاره‌دێى قه‌ره‌ناو کوژراوە، پاشان ته‌رمه‌كه‌ى گەیاندرایه نەخۆشخانەی پزیشکیی دادوەریی کۆیە".
ده‌شڵێت: "ئەو کوڕە خاوەن دوو منداڵە، بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ برایەکی خۆى، به ده‌ستى براكه‌ى و به‌گولله كوژراوه، ئێستا بکوژەکەی دەستگیر کراوە".
باسنيوز
