پارتی لە درووستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدان بەردەوامە

پارتی لە درووستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدان بەردەوامە
راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدان درووست دەکرێت.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕايگەیاند: ”لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، لە سنووری سەرکردایەتییەکانی پارتی لە (سلێمانی، کەرکووک، گەرمیان و هەڵەبجە)، خانەوادەی شەھیدان دەبنە خاوەنی خانووی خۆیان، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری پڕۆژەی دروستکردنی (١٣٣٠) خانوو دراوە، بە بەردەوامی کار دەکرێت بۆ تەواوکردنی سەرجەم خانووەکان“.

ڕوونیشی کردەوە کە خانووەکان بەم شێوەیە درووست دەکرێن:
١- (٥٠٠) خانوو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا ٩٠%یان تەواو بووە.
٢- لە سەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە، بڕیارە (٢٣٥) خانوو درووست دەکرێت، تا ئێستا (١٦٨) خانوو تەواوکراون و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراون. لە سێ مانگی داھاتوودا سەرجەم خانووەکان تەواو دەکرێن.
٣- لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، (١٢٠) خانوو تەواوکراون و رادەستی کەسوکاری شەھیدان کراون.
٤- لە قەزای چەمچەماڵ، بڕیارە (٣٥٠) خانوو دروست بکرێن، تا ئێستا (٢٥٠) خانوو تەواوکراون و رادەستی کەسوکاری شەھیدانی ئەو سنوورە کراون.
٥- لە قەزای دەربەندیخان، بڕیارە (٧٠) خانوو درووست بکرێن، تا ئێستا (٢١) خانوو تەواوکراون و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراون کە لە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانی سنوورەکەن.
جەختیشی کردەوە کە تێچووی سەرجەم خانووەکانی پڕۆژەکە لە بودجەی تایبەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت. گوتیشی: ”ئەم کارە ھەنگاوێکی نموونەییە و مافێکی رەوای سەرجەم خیزانە سەربەرزەکانی شەھیدانە و بەردەوام دەبێت تا کوتا خێزان بکرێتە خاوەن خانوو“.










باسنيوز
Top