دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەی بە پەرتووککردنی چاکسازیی دەست پێکرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەی بە پەرتووککردنی چاکسازیی دەست پێکرد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی هەرێمی کوردستان، پرۆژەیەکی خێرخوازی ڕاگەیاندووە کە بەشێکی بە پەرتووککردنی چاکاسازییە و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە جێبەجێ دەکرێت.

لەمبارەوە مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.24 لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆشحاڵ و سەربەرزین کەلە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەدا ڕۆڵمان هەیە و هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم دەزگایەوە، ئەمە یەکێک لە خواستە سەرەکییەکانمان بووە کە چۆن بتوانین ببینە پردێک لە نێوان خەڵکی دەوڵەمەند و خێرخواز خەڵکی هەژار هەتا بتوانین بۆشاییەکان پڕ بکەینەوە".

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: "ئێمە بەڵێنی ئەوەش دەدەین کەلە جێبەجێکردنی پرۆژەی لەم چەشنە بەردەوام بین، چونکە ئەمە خواستی سەرەکیی دەزاگی خێرخوازیی بارزانی بووە و بۆ مەبەستی خێرخوازی و یارمەتیی خەڵک دامەزراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخێک کە هاتووەتە پێش و ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەر کە روویان لە هەرێمی کوردستان کرد، وایان کرد کە ڕۆڵی ئەم دەزگایە لەمجۆرە چالاکییانەدا کەمتر بەدی بکرێت و زیاتر بپەرژێینە سەر چالاکییە مرۆییەکان و خزمەتی ئاوارە و پەنابەران".

مووسا ئەحمەد گوتیشی: "بە خۆشییەوە بە پشتیوانیی هاووڵاتییان و خێرخوازانی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی کوردستان توانیویەتی نەتەنیا لە ئاستی کوردستان و هەرێمی، بەڵکوو نێودەوڵەتی لە پێشوازی و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەراندا بگێڕێت و ئەمەش وای کردووە ئەو کەسانەی لە بواری مرۆییدا دیار و بەرچاوەن، هەروەک چۆن شانازی بە پێشمەرگە دەکەن، ئاواش لە کارە جوانیە مرۆییەکانی خەڵکی کوردستاندا دەکەن کە لەپێناو خزمەت و ڕێزگرتن لە ئاوارە و پەنابەراندا کردوویانە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "وێڕای ئەو گرفت و ئاستەنگ و تەنگ و چەڵەمە ئابوورییانەی کە بۆمان هاتوونەتە پێش، بەڵام بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران هەموو کات لە کوردستان لە ناوچە و وڵاتانی گەورە باشتر بووە، تەنانەت ئەو وڵاتانەش کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لەم بوارەدا هەیە وەک تورکیا، ئوردون و لوبنان کە ئاوارە و پەنابەرەکان تێیدا دۆخیان باش نەبووە و ئەم شانازی و پێگەیەش بەهۆی پاڵپشتیی ئێوە لە حکوومەتی هەرێم و ئێمەمانان بوون کە بواتنین ئەو ئەرک و ڕۆڵە شیاوانە بگێڕین".










باسنيوز
Top