ئێران مەڕوماڵاتە دەستبەسەركراوەكانی رادەستی خاوەنەكانیان كردووە
فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 21-7-2019 زیاتر لە 15 پاسداری ئێرانی لە سنووری گوندی ئاڵانە 420 سەر مەڕ و بزنی دانیشتووانی ناوچەكەیان بردوە دوێنێ سێشەممە هەموو ئەومەڕوماڵاتەیان بەبێ كەموكوڕی رادەستی خاوەنەكانیان كردووەتەوە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، باسی لەوەش كرد ئەو كارە بە هەوڵی لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاسەوانی سنووریی بووە.
رۆژی یەكشەممە 21-7-2019 زیاتر لە 15 پاسداری ئێرانی لە سنووری گوندی ئاڵانە 420 سەر مەڕ و بزنی دانیشتووانی ناوچەكەیان بردوە هەر لە هەمان رۆژدا 12 كەسیان دەستبەسەر كردبوو، بەڵام رۆژی دووشەممەی رابردوو ئازادكران.
خاوەن مەڕوماڵاتێك ڤیدیۆكەی بۆ رووداو ناردووە و سوپاسی رووداو دەكات كە بە دواداچوونیان بۆ ئەو مژارە كردبوو.
رووداو
