ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌رێمه‌وه بۆ شۆفێران
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌كراوه، نابێت له‌مه‌ودوا شۆفێرانی تاكسی و پاس، نه‌فه‌ری زیاد هه‌ڵبگرن و مه‌ساری هێله‌كان بگۆڕن به پێچه‌وانه‌وه به بڕی 40 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.
ئاگادارینامه‌كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی به‌سه‌ره‌وه‌یه و به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی، ئامانج له بڕیاره‌كه، كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتووچۆیه، كه به گوێره‌ی ئاماره‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
K24
