مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، تا رۆژی یەکشەممە مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، خشتەی دابەشکردنی مووچە بەم جۆرە دەبێت:

چوارشەممە 24/07/2019

ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، هێزی زێرەڤانی و بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، رەگەزنامە، مووچەی لیوای یەک و دوو، پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگاکانی نەوت، شارەوانی، گواستنەوە، کارەبا، پلاندانان، کشتوکاڵ و دەستەکان.

رۆژی پێنجشەممە 25/07/2019

ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە.

یەکشەممە 28/07/2019

خانەنشینی شارستانی



k24 -
Top