لە شەش مانگدا نزیكەی 6 ھەزار كەس لە شارەكانی عێراق ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە
وەك لە ئامارەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، ئەو خێزانانەی لەو ماوەیە گەڕاونەتەوە بریتین لە ھەزار و 586 خێزان، كە بەھۆی بارودۆخی ئەمنییەوە لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە ھاتوونەتە كەمپەكان لە ھەرێمی كوردستان، لەناویاندا 301 خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە كە ژمارەیان ھەزار و 263 كەسە.
لە بەشێكی دیكەی ئاماری دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەوە خراوەتەڕوو، 5 ھەزار و 764 منداڵی بێ باوك لە كەمپە فەرمییەكانی ھەرێمی كوردستان ھەن.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكان، ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 250 هەزار ئاوارەی عێراقی و 275 هەزاری دیکەش لە وڵاتانی دەوروبەر لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماری شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵی بڵاوكردەوە.
k24 -
