سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بۆریس جۆنسۆن دهكات
ئهمه دهقی نامهكهیه:
بەڕێز بۆریس جۆنسۆن،
پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتانهوه به سەرۆکی پارتی پارێزگاران. بێگومانم کەوا ئەزموون و سەرکردایەتیی بەڕێزتان زۆر گرنگ و سوودبەخش دەبن بۆ داهاتووی شانشینی یەکگرتوو.
هەرێمی کوردستان شانازی بە پەیوەندییەکانییهوه لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دەکات، هیوادارم لەژێر سەرکردایەتیی بەڕێزتاندا وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکان زیاتر پێشکەون.
ڕۆڵی بەرچاوی شانشینی یەکگرتوو لە پشتگیری و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆر زۆر گرنگ دەنرخێنین. لەژێر سەرکردایەتیی بەڕێزتاندا، هەرێمەکەمان هیوای بەردەوامی بەو پشتگیرییانهی شانشینی یەکگرتووە بۆ پاراستی سەقامگیریی ئەو بەشە گرنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەگەڵ ڕێزدا..
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
23/7/2019
k24 -
