هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی به ئه‌لیكترۆنیكردنی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباری حكوومه‌تن
ماڵپه‌ڕی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، وه‌ك ئاماژه‌ی پێكراوه، ماڵپه‌ڕێك نابێت ته‌نیا تایبه‌ت بێت به كاروچالاكییه‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵكو لینكی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت و هه‌موو پێداویستییه‌كی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به هاووڵاتیانی تێدا ده‌بێت.
به رای شاره‌زایان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته ھەنگاوی یەكەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی ئیش و كارەكانی حكوومەت.
له لێدوانی‌دا ، هاووڵاتییه‌ك به نیگه‌رانییه‌وه باس له راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت: جاری وا ھەبووە چوومەتە فەرمانگەیەك كاتژمێر 9 بووە، كەچی فەرمانبەرەكان خەریكی خواردنی نان و چای بەیانیان بوونە.
k24 -
