سۆران. دەست بەسەر بڕێکی زۆر جەرگی قەدەغەكراوی ئێرانیدا گیرا
بەپێی راگەیاندراوێكی لێژنەی ئابووریی قایمقامیەتی شاری سۆران، ئەوە خراوەتە ڕوو: "دوای بەسەكردنەوەی، ژمارەیەك فرۆشگەو دووكان و ماركێت، لە گەڕەكەكانی شاری سۆران، توانرا دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵا و خواردەمەنیی ماوەبەسەرچوو و نەشیاودا بگیرێت، لەناویشدا دەستبەسەرداگرتنی جەرگی ئێرانی بوو كە لە بازاڕەكان قەدەغەكراوە".
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی لێژنەكەمان، چەند خاوەن دووكان و فرۆشیار مەبەستی سزادانی یاسایی، بانگهێشتی لیژنە كران، هەروەها رێنماییش بە چەند خاوەن كارێك درا".
باسنيوز
