سەرکردەیەکی یەکێتی لە دهۆک: یەکێتی غەدری لە بادینان کرد
جه‌مال یوسف بۆتانی، په‌رله‌مانتاری پێشوو له په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رکرده‌ی ئه‌و حزبه له دهۆک رايگەیاند، له مووسڵ و دهۆک یەکێتی چوار کورسیی په‌رله‌مانی عێراقی بە دەستهێناوە له په‌رله‌مانی کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه.
جەمال یوسف بۆتانی هەروەها رایگەیاند، یەکێتی لە پۆستکانی پشکی خۆی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پۆستێکی بە کادیرانی دەڤەری بادینان نەدا و غەدری لە بادینان کرد.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی پێی وایە حزبەکەی غەدری لە نەتەوە و ئاینەکانی سنووری بادینانیش کردووە، چونکە هیچ پۆستێکی بە نوێنەرانی ئەوانیش نەدا.
لەبارەی دروستبوونی نیگەرانی و گەیاندنی بە سەرکردایەتیی حزب، بۆتانی رایگەیاند، کادیرانی یەکێتی لە بادینان حەقی خۆیان ناڕەزایی دەرببڕن و ”من پشتیوانی‌یان دەکەم“.
باسنيوز
