ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکی لە وەزارەتەکەم قەدەغەیه
وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە نێو وەزارەتەکەی قەدەغە بکرێت.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکی وەزاریدا چەند بڕیارێکی دەرکردووە، کە دەبێت فەرمانبەرام پابەندن بەو بڕیارانەوە.
وەزیری گواستنەوە لە بڕگەیەکی فەرمانی وەزارییەکەیدا بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکی لە نێو وەزارەتەکە قەدەغەکردووە، بەپێچەوانەوە گشت رێکارە یاساییەکان بەرامبەر کەسی سەرپێچیکار دەگیرێتەبەر.
هەروەها لە بڕیارێکی دیکەدا، فەرمانبەران پابەند دەکرێن بە کاتی دەوامی فەرمییەوە کە لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ کۆتایی پێ دێت، ئاماژە بەوەش دراوە کە سەرپێچیکەر ڕووبەرووی لێپیرسینەوە دەبێتەوە.
باسنیوز
