حکوومەتی هەرێمی کوردستان 700 یەکەی نیشتەجێبوون دابەش دەکات
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 700 یەکەی نیشتەجێبوون لە چوار ناوچەی جیاواز، دابەش دەکات.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوە بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دروستکردنی 700 یەكەی نیشتەجێوون تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی گەیاندنی پرۆژەکانی ئاو، کارەبا، شەقام و ئاوەڕۆ دان.
ئاگرین عەبدوڵڵا، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان داوە، ناوی ناوچەکانی راگەیاندووە، کە بریتین لە؛
- 396 یەكەی نیشتەجێوون لە سنووری بنەسڵاوە.
- 144 یەكەی نیشتەجێبوون لە سۆران.
- 72 یەكەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە.
- 84 یەكەی نیشتەجێوون لە قەڵادزێ.
هەروەک بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاندووە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، یەکەکان بەسەر هاووڵاتییانی کەمدەرامەت و فەرمانبەران دابەش دەکرێن و ئەوکات ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدا بەسەر کام توێژ دابەش بکرێن.
باسنیوز
