بە هەوڵی حكوومەتی هەرێم مەڕوماڵاتی كۆچەرییەکانی حاجی ئۆمەران ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

بە هەوڵی حكوومەتی هەرێم مەڕوماڵاتی كۆچەرییەکانی حاجی ئۆمەران ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە
دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران ١١ شوانکاریان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر سەدان سەر مەڕ و بزندا گرت بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شوانکارەکان ئازادکران و ئەمڕۆش مەڕوماڵاتەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.


فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، راگەیاند: " دوێنێ یەكشەممە لە گوندی ئاڵانەی سنووری حاجی ئۆمەران، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، (11) شوانكاری كۆچەرییەكان و (420) سەر بزن و مەڕ، دەستیان بەسەر داگیرابوو، بۆ ئازادكردنیان هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی پەیوەندییە گشتییەكان بەردەوام بوو، لەسەرتاوە توانرا شوانكارەكان ئازاد بكرێن".



گوتیشی: "ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019 تەواوی مەڕ و ماڵاتی كۆچەرییەكانی سنوورەكەش ئازادكران و راستی خاوەنەكانیان كرانەوە".



ناوبراو داوا دەکات کە هاووڵاتییە كۆچەرییەکان، بە درێژیی دوو كیلۆمەتر لە سنوورەكە نزیك نەبنەوە بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبن.

bas news -
Top