حكوومهت راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان به ئهلیكترۆنی دهكات
ئهم بڕیارهی حكوومهتیش هاووڵاتانی دڵخۆش كردووه و نایشارنهوه، كه زۆری رۆتین له فهرمانگهكانی حكوومهت، ئهوانی بێزار كردووه.
هاوكات لە ئەگەری بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت چاوەڕوان دەکرێت، جگە لە سوودمەندبوونی هاووڵاتیان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش، هەرێمی کوردستان بکەنە جێگرەوەی بەغدا، کە ئەمەش لە کۆتاییدا بە قازانجی ههرێمی کوردستان دەشکێتەوە.
بڕیارە لە ئایندەدا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی ههرێمی كوردستانەوە دامەزراوەکان خزمەتگوزاری گشتی و بەدەستهێنانی بەڵگەنامە و زانیاری پێویست پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن و ببێتە هەنگاوێك بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکوومەت و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رۆتین لە دامودەزگاکاندا.
k24 -
