سۆران.. له 40 رۆژدا 9 كه‌س له رووباره‌كاندا خنكاون
به‌رپرسانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می گه‌شتیاران و به‌شێك له خاوه‌ن ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
له‌كۆی نۆ حاڵه‌تی خنكان، حه‌وتیان له گه‌شتیاران بوونه و له‌هاوینه‌هه‌وارو ناوچه‌گه‌شتیاره‌كاندا خنكاون، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش نه‌بوونی مه‌رجی پارێزراوی هه‌ندێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به هۆكاری زۆربوونی حاڵه‌ته‌كان ده‌زانن.
ئه‌مساڵ خنكان له ناو ئاوی رووبار‌و تاڤگه‌كان بۆ به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه و تا ئێشستاش ته‌رمی دوون له قوربانییه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
k24 -
