ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دەدات
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆ له باره‌ی رێوشوێن و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كان و كارنامه‌کەی دەکات.
لە کۆبوونەوەی رابردوویدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج بڕیاری لە بارەی دەوامی فەرمانبەران و چاکسازیی لە دام و دەزگا حکوومییەکان دەرکرد و ئەمڕۆش دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
K24
