كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، نووسه‌ر و شاعیر و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
زامدار پێشمه‌رگه‌ی دێرین بووه و دۆستی جهﻻل تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆ ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ش بووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌م دواییانه چه‌ند جارێك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه.
فه‌رید زامدار جگه له بواری نووسین كه خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، له بواری رۆژنامه‌وانیشدا كاری كردووه و ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بووه، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری بووه.
باس‌نیوز
